کوردستانی

ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ناکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ناکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی بۆ ئەمڕۆ شەممە هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەڵام  بەشێک لە هاوڵاتییانی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

عوسمان گوڵپی، چالاکوانی مەدەنی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەمڕۆ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هیچ بڕیارێکی نییە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سلێمانی و هیچ بانگەوازێکی نەکردووە".

سەبارەت بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ سبەینێ یەکشەممە گوڵپی وتی "دەبێت ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری لەسەر بدەن کە سبەینێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت یاخود نا، بەڵام ئەمڕۆ لە شاری رانیە خۆپیشاندان هەیە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆ ئەمڕۆ بڕیارە بەشێک لە هاوڵاتییانی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan