کوردستانی
بەغدا و هەرێمی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە بەغدا و هەرێمی کوردستان لە رووی تەکنیکییەوە گەیشتوونەتە رێککەوتن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم قۆناغە پێویستی بە چوونی شاندی باڵای سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هەیە.
دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عیراق لە رووی تەکنیکییەوە رێککەوتوون، ئەوەی کە دەمێنێتەوە پێویستی بە هەندێک رێکارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەوەی ئەو رێککەوتنە ببێتە دەقێک و جێی بکرێتەوە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021دا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم قۆناغە پێویستی بە چوونی شاندی باڵای سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هەیە، بۆ چەسپاندن و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو".
س.س

بیروڕا