کوردستانی

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: شاندی هه‌رێم هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: شاندی هه‌رێم هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كردووه‌
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عیراق ئاشکرایکردووە، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم جگه ‌له تاوتوێکردنی دوو پێشنیار هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كردووه‌، لە ئێستاشدا هەرێم دوو بژاردەی لە بەردەستە.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "پڕۆژە یاسای بوجەی فیدراڵی دواخرا بۆ رۆژی سێشەممە، ئەوەشی پەیوەستە بە هەرێمەوە هیچ رێکەوتنێک نەکراوە جگە لە تاوتوێکردنی دوو پێشنیار، یەکەم، رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکان کە هەرێم خۆی خەرجیی کۆمپانیاکان لە ئەستۆ بگرێت. دووەم، رادەستکردنی 450 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەکان بە مەرجێ عیراق خەرجی کۆمپانیاكان بدات".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو بڕگەکە لە ناوپەرلەماندا مەرج نییە دەنگی لەسەر بدرێت بەهۆی بێبەڵێنییەکانی لەوەوپێشی حکومەتی هەرێم لە رێکەوتنەکانی پێشودا. وەفدەکەش رێخۆشکەربوو بۆ گەڕانەوەی فڕاکسیۆنی پارتی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بە بێدەنگی، هەرچۆن بایکۆتیان کردبوو بەبێدەنگی. ئەگەر رێککەوتنیش کراوە بەو ئاسانییە لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کورتدا کەواتە حکومەتی هەرێم ناپاکیی کردووە لەگەڵ هاوڵاتییانی خۆیدا کە چەند ساڵە دەڵێت عیراق رێکناکەوێت".
Qaiwan
Qaiwan