کوردستانی

هۆشدارییەک لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکان دەکەنەوە لەدوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی دەفری نێرگەلەکە بگۆڕن.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکان دەکەینەوە لەدوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی ئەو دەفرە بگۆڕن، نێرگەلەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت، چونکە بەهۆیەوە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆب لێدەکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "یەکێک لە مەرجەکانی کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان، بەکارهێنانی قامچی(سۆندە)ی سەفەرییە، کەتەنها یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر".

ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە "مەبەست لە سەردانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ وشوێنە گشتییەکان زیان گەیاندن نییە بەکار و بازاڕی کەس و سزادانی خاوەنەکانیان، بەڵام لەپێناوی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان و بەرژەوەندی گشتی لیژنەکان ناچاردەبن سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی بکەنەوە".
Qaiwan
Qaiwan