کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: لەبەرەی گەل و لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک و مووچەخۆران دەبین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ دابینکردنی مووچەیە، وتیشی، کارێک دەکەن مووچەی فەرمانبەران چیتر لەلایەن بەغداوە نەکرێت بە کارتێک و بۆ کێشە سیاسییەکان بەکاربهێنرێت.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند "لە عیراق ھەموو ھەوڵ و توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ ناردنی مووچەی ھەرێم و دابینکردنی مافە داراییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن"، روونیشیکردەوە "نابێت چیتر مووچەی خەڵکی کوردستان وەک فشاری سیاسی بەکاربھێنرێت و بکرێنە ئامراز و داردەست بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە سیاسییەکان".
"لەبەرەی گەل و لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک و مووچەخۆران دەبین و ھەموو رێگا و فشارێکی مەدەنی و شارستانی دەگرینەبەر بۆ داکۆکیردن لەمافەکانیان و یەکێتییەکانیش وەک ھەمیشە دەبێت لەبەرەی پێشەوەی ئەو شەڕە مەدەنی و پەرلەمانییەوە بن"، لە کۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمەی وت.