کوردستانی

پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- 

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ هەریەک لە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی  سەردانی سلێمانی دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە شاندەکەی پارتی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ سەردانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە کۆبێتەوە، هەروەها کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆش شاندەکە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

جێگای ئاماژەیە، سەردانەکەی پارتی بۆ لای یەکێتی و گۆڕان بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و مووچە و پەیوەندییەکانی نێوانیان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan