کوردستانی
پێنج کەس لە رووداێکی ئاگرکەوتنەوەدا سووتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە پاڵاوتگەیەکی نەوت لە رێگەی گوێڕ گوندی قادریەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگر کەوتەوە، لە ئەنجامدا پێنج کەس سووتان کە دووانیان رێژەی سووتانەکەیان لە سەروو 50%يە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو لە پاڵاوتگەیەکی نەوت لە رێگەی گوێڕ گوندی قادریەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگر کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئاگرەکەوە پێنج کەس سووتان کە دوو کەسیان لە سەروو 50%يە و یەکێکی دیکەیان بە رێژەی لە 24% و دووانەکەی ديکەشیان بە رێژەی 10% بۆ 8% و تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە سەرکەوت کاڕەش وتی "ئاگرەکە لەکاتی بەتاڵکردنی سوتەمەنی بووە لە تەنکەری نەوتەوە بۆ خەزان کە لەو کاتەدا یەکێک لە ترومپاکان شۆرتی کارەبایی دروستکردووە و ئاگرەکە روویداوە".
س.س