کوردستانی

پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەبێت پێش ئەم کاتە پەسەند بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەبێت پێش ئەم کاتە پەسەند بکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەپێی یاسا دەبێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پێش هاتنی سەری ساڵ بێتە ئەنجومەنی نوێنەران و تێپەڕێندرێت، ئاماژە بەوەشدەکات لە چاوەڕوانی هاتنی پرۆژە یاساکەن.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەتاوەکو ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران"، ئەوەشی خستەڕوو "بەرنامەی دانیشتینی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاونەکراوەتەوە تا ئێستا".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک پرۆژە یاساکە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرەتا لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە و تاوتوێ پرۆژەکە دەکات، دواتر دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە".

ئارەزوو مەحمود وتی "بەپێی یاسا دەبێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پێش هاتنی سەری ساڵ بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و تێپەڕێندرێت، بەڵام تا ئێستا نەهاتووە و چاوەڕوانی هاتنی پرۆژەکە دەکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan