کوردستانی
رۆژی کۆبوونەوەی سێ حزبی پێكهێنەری حكومەت دیارییکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لە دەباشان كۆتاییهات و بڕیارە رۆژی سێشەممە هەر سێ حزبی پێكهێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆببنەوە.
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و كێشەی مووچە و هەڵبژاردنەكانی عیراق و پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ شاندێكی باڵای پارتی گەیشتە سلێمانی و لە گردی دەباشان لەگەڵ شاندی باڵای یەكێتی كۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی رۆژی سێشەممە 8-12-2020 هەر سێ لایەنی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆببنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شاندەكەی یەكێتی پێكهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسكەری و سۆران جەمال تاهیر و خەسرەو گوڵ محەمەد و شاندەكەی پارتیش پێكهاتبوون لە هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و پشتیوان سادق و عەلی حسێن.