کوردستانی

پارتى و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان
کەمێک پێش ئێستا شاندێكی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری گەیشتە گردی زەرگەتە و لەگەڵ شاندى باڵاى بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان.

کەمێک پێش ئێستا شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لە دەباشان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەیشتە مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەی گۆڕان و لەلایەن شاندێكی باڵای بزووتنەوەکەوە پێشوازییان لێکرا و لە ئێستاشدا لە کۆبوونەوەدان.

شاندی باڵای گۆڕان پێکهاتبوون لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و چه‌ند ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی، شاندەكەی پارتیش پێكهاتبوون لە هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و پشتیوان سادق و عەلی حسێن.

بڕیاریشە  رۆژی سێشەممە 8-12-2020 هەر سێ‌ لایەنی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆببنەوە.
Qaiwan
Qaiwan