کوردستانی
خۆپیشاندان له پیرهمهگرون بهردهوامه و بارهگاكانى یهكێتى و پارتى سوتێنران
مەودا میدیا - سلێمانی |
بەهۆی دواكەوتن و لێبڕینی مووچە لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێكردەوە و بارەگاکانی یەكێتی و پارتی و مەكۆی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرەمەگروون سووتێنرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شارۆچكەی رانیە و شارەدێی پیرەمەگروون و تەكییە و زەڕایەن خۆپیشاندان و ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستیپێكردەوە و كەمێك پێش ئێستا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كۆمیتەی 14ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و مەكۆی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرەمەگروون سووتێنرا و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن.
ماوەی دوو رۆژە لە شارەدێی پیرەمەگروون خۆپیشاندانە و هاوڵاتییان بۆ داواكاری مافەكانیان رژاونەتە سەر شەقام، دوێنێ بە هێمنی بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كرد، گرژی دروستبووە و تا ئێستاش خۆپیشاندانەکان بەردەوامی هەیە.
هاوکات خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن چەند بارەگایەكی دیكەی حزبی لەو شارەدێیە بسووتێنن و هێزە ئەمنیەكانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.