کوردستانی

هێزێکی ئەمنی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان رەوانەی پیرەمەگرون کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزێکی ئەمنی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان رەوانەی پیرەمەگرون کران
مەودا میدیا - 

دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كۆمیتەی 14ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  و پارتی دیموکراتی کوردستان و مەكۆی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرەمەگروون سووتێنرا، هێزێکی ئەمنی زۆر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە رەوانەی ناحییەکە کرا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شارۆچكەی رانیە و شارەدێی پیرەمەگروون و تەكییە و زەڕایەن خۆپیشاندان و ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستیپێكردەوە و كەمێك پێش ئێستا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كۆمیتەی 14ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  و پارتی دیموکراتی کوردستان و مەكۆی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرەمەگروون سووتێنرا و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا، دوای سووتانی ئەو سێ بارەگایە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، هێزێکی ئەمنی زۆر رەوانەی ناحییەکە کراوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران تەقە بە سەر خۆپیشاندەراندا دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد