کوردستانی

سەبارەت بە دواخستنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دواخستنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەکرا و سەرچاوەیەكی نزیکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هیچ كێشەیەك لە بوون و نەبوونی پارەدا نییە، وتەبێژی یەکەکانی حەفتاش دەڵێت ،لیژنەکانیان چوون بۆ هێنانی مووچەکانیان لە وەزارەت و هیچ کێشەیەک نییە.

دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ مووچەی ئەو وەزارەتە دابەش نەكرا و ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەکانی حەفتاش بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا نییە و ئەمڕۆ لیژنەکانمان چوون  و بە دڵنیایی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا مووچە وەردەگرن".

ئەمە لە کاتێکدایە سەرچاوەیەكی نزیک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە "وەزارەت لە ئێستادا بەهۆی لێبڕینەكانەوە مووچەی راگرتووە و لە هەوڵی ئەوەدایە، كەمترین لێبڕین لە مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی ببڕێت"، روونیشیکردووەتەوە "هیچ كێشەیەك لە بوون و نەبوونی پارەدا نییە و هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ پێدانی مووچە".
Qaiwan
Qaiwan