کوردستانی

پارتی: پلانمان هەیە دوای کۆبوونەوەی سێقۆلی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی: پلانمان هەیە دوای کۆبوونەوەی سێقۆلی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکەین
مەودا میدیا - کاروان نوری

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئامانجی شاندی پارتی له سەردانەکەی ئەمڕۆدا ئاماده‌كاری بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی، وتیشی، لە پلانیاندایە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەشدا کۆببنەوە.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێکی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان ئه‌رێنی بوو"، ئەوەشی خستەڕوو "ئامانجی شاندی پارتی له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئاماده‌كاری بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەکە ئه‌نجام بدرێت، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".

"دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، پلانمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببینه‌وه‌". مه‌حمود محه‌مه‌د ئەمەی وت.
Qaiwan
Qaiwan