کوردستانی
خۆپیشاندان لە شارێکی دیکەی هەرێم دەستیپێکرد و رێگەیەکی سەرەکییان داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و ئێوارەی ئەمڕۆش لە پیرەمەگروون بارەگای یەکێتی و پارتی و مەکۆی پێشووی بزووتنەوەی گۆران سوتێنرا، کەمێک پیش ئێستا خۆپیشاندان لە ناوچەیەکی دیکە دەستیپێکرد و رێگەیەکی سەرەکیشیان داخست.
کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییانی بازیان دژی دواکەوتن و لێبڕینی مووچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاری دەستیپێکرد و رێگای سلێمانی – کەرکوکیان داخست.
ئە مە لە کاتێکدایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شارۆچكەی رانییە و شارەدێی پیرەمەگروون و تەكییە و زەڕایەن خۆپیشاندان و ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستیپێكردەوە و كەمێك پێش ئێستا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كۆمیتەی 14ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و مەكۆی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرەمەگروون سووتێنران.
هاوکات دوای سووتانی ئەو سێ بارەگایە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، هێزێکی ئەمنی زۆر رەوانەی ناحییەکە کراوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران تەقە بە سەر خۆپیشاندەراندا دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامە.