جیهانی

توركیا.. رێگه‌ به‌ پارته‌كه‌ی داود ئۆغڵۆ نادرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا.. رێگه‌ به‌ پارته‌كه‌ی داود ئۆغڵۆ نادرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات
مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌بیانووی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژاردن رێگه‌ نادات پارته‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ بكات، به‌پێی راپرسی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ راپرسیش هه‌ده‌په‌ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنێت.

ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ناوی 15 پارتی سیاسی له‌ توركیا تێدایه‌، به‌ڵام ناوی(پارتی داهاتوو)كه‌ پارته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆیه‌ له‌ ناو ئه‌و لیسته‌دا نیه‌.

ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ توركیا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و پارتانه‌ی ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا نیه‌ و دوور خراونه‌ته‌وه‌ مه‌رجی به‌شداربوونییان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا تێدا نیه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌پێی راپرسییه‌كی ده‌زگای مه‌ترۆپوول كه‌ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ راپرسییه‌، راپرسییه‌كی ئه‌نجام داوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ هه‌ده‌په‌ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنێت.
Qaiwan
Qaiwan