کوردستانی

شاندێکی یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات، بە مەبەستی رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەینێدا لەگەڵ پارتی باسی چی بکرێت  و چ بژاردەیەکیان هەبێت لەبارەی مووچە و بودجە و رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و بەجیا لەگەڵ یەکێتی و بزووتنەوەی  گۆڕان کۆبوونەوە، هەروەها بڕیارە سبەینێ سێشەممە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan