کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیی ئێن ئاڕتی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە داخستنی کەناڵەکەیان بڵاو دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە شاری سلێمانی پەخشی کەناڵەکەیان راگرت، بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵەکە رایدەگەیەنێت داخستنی ئێن ئاڕتی هەوڵێکە بۆ کپکردنی میدیای ئازاد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کاتژمێر 2:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکەمان و پەخشیان راگرت و پاش ئازاردانێکی زۆری کارمەندێکی خەفەری پەخشی کەناڵ، دەرگای کەناڵەکەیان داخست و هێزێکیشیان لە بەردەم کەناڵەکەدا جێگیرکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەڵکوتانە سەر کەناڵێکی میدیایی و داخستنی لە نیوەشەودا بەبێ بوونی هیچ فەرمانێک، وێڕای ئەوەی ئەوپەڕی پێشێلکردنی مافەکانی ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەنوسیە، هاوکات بێبەشکردنی هاوڵاتیان و وەرگرانیشە لە راستیی و دروستی ئەوەی کە لەناو وڵاتدا روودەدات".
ئەوەش هاتووە "ئێمە وێڕای ئەوەی بە توندی ئەم رەفتارە نایاسایی و سەرکوتکارانەیە ئیدانە دەکەین، هاوکات داوا لە رۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و هەموو داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین و سەرجەم رێکخراو و کونسوڵگەری وڵاتان دەکەین کە پاڵپشت و پشتیوانی میدیای ئازاد و دەنگی ئازاد بن و هاوکاربن لە رێگریکردن لەم جۆرە پێشێلکارییە زەقانەی هێزە ئەمنیەکان".
جەختیش دەکەینەوە "ئەم جۆرە رەفتارانە توشی پەرچەکردارمان ناکات و ئێمە بەردەوام دەبین لە کاری رۆژنامەنووسی بێلایەن و هاوسەنگی خۆمان".
س.س