کوردستانی
بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ یەکشەممە لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.عبدالفتاح عبدالرزاق، بریكارى وهزارهتی خوێندنی باڵا و د.سهیوان عهلی، بریكارى وهزارهتی پهروهرده کۆبووەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.
گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی دوێنێماندا بڕیاردرا کە 7ی کانونی دووەمی 2021 لژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بارودۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان گونجاو بێت ئەوا 10ی کانونی دووەمی 2021 دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە گونجاو نەبوو تەنیا دەوامی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکاتەوە".
گەلاوێژ عوبێد باسی لەوەشکرد "ناتوانرێت خوێندنی ئەمساڵ لەوە زیاتر دوابخرێت، هەروەها ئەگەر دۆخی کۆرۆنا باش نەبوو دوو پلان هەیە یەکەمیان ئەوەیە بە تەناوب دەوام بکرێت هەفتەی سێ رۆژ و پلانی دووەمیش ئەوەیە دۆخەکە ئاسایی بێت لە 7ی کانونی دووەم بڕیار لە کردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەدرێت".
س.س