کوردستانی

بەتۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكی، گەنجێکی كورد لەسێدارەدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكی، گەنجێکی كورد لەسێدارەدرا
مەودا میدیا- 

گەنجێکی خەڵکی شاری مەهاباد کەوا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیرکرا بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7ی كانونی یەكەمی 2020 لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کرا.

بەپێی بەیاننامەیەكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو "کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەمی 2020، سزای لەسێدارەدانی کەمال ئەسغەری لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

جێگای ئاماژەیە کەمال ئەسغەری، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی دانیال دیوانی ئازەر و دانیال زەینەلعابدین لە ساڵی 2017، هاوڕێیەکی دیکەی خۆیان بە ناوی سادق بەرمەکی "تەمەن 19 ساڵ"یان کوشتوبوو، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی و ئاشكرابوونی تاوانەكەیان، دادگای شاری مەهاباد بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرد.
Qaiwan
Qaiwan