کوردستانی

بەڵێن ئیسماعیل: هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ راگرتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ نەهاتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵێن ئیسماعیل: هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ راگرتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ نەهاتووە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، وەک ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ راگرتنی کۆبوونەوەکان، سەرچاوەیەکی نزیکیش لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان"، روونیشیکردەوە "ئاگاداری ئەوە نین ئەگەر رێککەوتنێکی لەو شێوەیەش کرابێت".

لەسەر هەمان بابەت سەرچاوەیەکی نزیک لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە لە بەرواریی 1-1 تا بەرواری 1-3 پشووی وەرزی یاسادانانە و واتە دەوامی پەرلەمان  و کاری لیژنەکان هەیە، بەڵام کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکرێت، ئەمەش بە یاسا دیاریکراوە و پەیووەندی بە رێککەوتنەوە نییە، لە پەرلەمانی هەموو دنیادا ئەمە هەیە".

روونیشیکردەوە "بۆ مانگی 12 ئەگەر پێویست بێت بە دڵنیایی دانیشتن دەکرێت و بەڵام باخەڵک مووچەیەک وەربگرێت و  هەندێک دۆخەکە ئارام ببێتەوە، نەک دانیشتن ببێت بە فەوزا و ریکلامی پێشووەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق و سناپی پەرلەمانتاران، بۆچی پەرلەمان باجی شکستی حکومەت لە پێدانی مووچە بدات".

ئەمە لە کاتێکدایە لەم چەند رۆژەی رابردوودا باس لە جۆرێک لە رێککەوتن لە نێوان یەکێتی و پارتی بۆ راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرا و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بە هیچ شیوەیەک رێککەوتنی لەو شێوەیە بوونی نییە.
Qaiwan
Qaiwan