کوردستانی
یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانی چەمچەماڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
لە خۆپیشاندانەکانی قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندارە.
شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا چوار قوربانی خۆپیشاندانەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەکەمان، یەکێک لە قوربانییەکانیش گیانی لەدەستداوە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "یەکێک لە بریندارەکان کارمەندێکی ئاسایشە و شیشێک بەر قاچی کەوتووە و دوو بریندارەکەی دیکەش هاوڵاتی مەدەنی و بەشدارانی خۆپیشاندانەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوانیوەڕۆوە بەشێک لە هاوڵاتییانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دژی لێبڕینی مووچە و کەمی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

بیروڕا