جیهانی
هۆکاری تەواوبوونی رۆحانی پێش تەواوبوونی نوێژەکەی خامنەیی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
رۆژی ھەینی لە کاتی نوێژی ھەنیدا و لەکاتی پەخشی راستەوخۆد لەوکاتەی زومی کامێراکان لەسەر حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران بوو، پێش ئەوەی خامنەیی نوێژەکەی تەواو بکات رۆحانی ھەڵدەستێت و پێش خامنەیی دەکەوێت.
ئەم رووداوە بەئاسانی بەسەر چاودێرانی سیاسی و تۆرە کۆمەلایەتیەکان تێنەپەری و ھەر زوو لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆ کرا. بەڵام پێش ھەموو لایەک دەزگاکانی راگەیاندنی نزیک لە خامنەیی ھێرشی توندیان کردە سەر روحانی ، چونکە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە رۆحانی پەلەیەتی لە چۆڵکردنی شوێنەکە ئەوەش مەبەست لێی ئەوەیە رۆحانی دەیەوێت بەو رەفتارەی پەیامێک بنێرێت لەدژی خامنەیی .
بەپێی ھەندێک لەسەرچاوەکان، خامنەیی لە بەشیک لە وتارەکەیدا ھێرشی ناراستەوخۆی کردووەتە سەر رۆحانی و مەبەستی خامنەیی لە بەکارھێنانی وشەی جیاواز بەرامبەر رۆحانی بووە و ھەر لەو کاتەشدا زومی کامێراکان دەچنە سەر رۆحانی.
هەروەها، ھەندێکی تر لەو سەرچاوانە ئەو رەفتارەی رۆحانی بە کێشەی گەورەی نێوانی خامنەیی و رۆحانی ناو دەبەن و پێیان وایە ،لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە زیاتر قولبونەتەوە بەوپێیەی کە رۆحانی لەدژی سوپای پاسداران دانی ناوە بە ھۆکاری کەوتنە خوارەوەکە بۆ ئەوەی سوپای پاسداران لەژێر دەستی خامنەیی دەربێنێت.