کوردستانی
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: مانگرتنی پەرلەمانتاران هەڵوێستێکە بۆ رەتکردنەوەی بێدەنگی پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، مانگرتنی پەرلەمانتاران هەڵوێستێکە بۆ رەتکردنەوەی بێدەنگی و تەماشاکردنی پەرلەمان، جەختیشیکردەوە، نایانەوێت سەیر بکەن شارەکان کراوەتە سەربازگە.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێك له‌په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان پەرلەمان دژی دۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و بێده‌نگی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بە مەودا میدیای رایگەیاند "مانگرتنی پەرلەمانتاران هەڵوێستێکە بۆ رەتکردنەوەی بێدەنگی و تەماشاکردنی پەرلەمان بۆ دۆخی بەسەربازگە کردنی شارەکان و کوشتنی خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی چالاکوان و خۆپیشاندەران".
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام لەشەقام بووین و نزیکبوین لەخەڵکەوە، ئەوەی کە بێ بایەخ سەیری ئەم هەڵوێستەی ئێمە دەکات ئەوانەن دەستیان بەسەر زەوی گرانبەهادا گرتووە"، روونیشیکردەوە "ئەوانەی لەسەر مەکرەمەی حزب بوونەتە خاوەنی ماستەر و دکتۆرا، ئەوانەی لەکۆشکی شاهانەدا دەژین، ئەوانەی لەبەردەم چەکدارێکدا وەک مێژەڵۆک دەلەرزن".