کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی: 125 دەرچوو دادەمەزرێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، 125 کەس لە دەرچووانی پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری بێهۆشکاری بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە "بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 9336ی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 125 كەس لەدەرچووانی پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری بێهۆشكاری بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو دەرچووانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە دەتوانن سەردانی بەشی پلانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن و گەڕاندنەوەی لەماوەی هەفتەیەكدا".