کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، هەروەها دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەبدراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ رێکەوتی 10/ 12/ 2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە پردی حافز  توانرا دەستبگیرێت بە سەر بڕی چوار کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە)، هەروەها سێ تۆمەتباریش دەستتگیرکراون".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن و مادە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبوویانەوە و  بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێنەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو دەیان ویست مادە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی سۆران".

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال