کوردستانی

هەڵمەتێک بۆ تێرکردنی ئاژەڵە بێلانەکان ئەنجام درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتێک بۆ تێرکردنی ئاژەڵە بێلانەکان ئەنجام درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆكی گروپی دۆستانی ئاژەڵ هەڵمەتێكی خۆبەخشانە ئەنجام درا بە مەبەستى خۆراك پێدان بە ئاژەڵە بێلانەكانی دەرەوەی شاری  سلێمانی.

هەژار عەلی، سەرپەرشتیارى گروپە خۆبەخشەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020 لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆكی گروپی دۆستانی ئاژەڵ هەڵمەتێك ئەنجام درا، بە مەبەستى خۆراك پێدانی ئاژەڵە بێلانەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی بە بەشداربوونی زیاتر لە (10) ئەندامی گروپەكە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوە بۆ یەكەم جارە وەك گروپ خواردن بەسەر ئاژەڵە بێلانەكاندا دابەش دەكەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە خەڵكانی تریش چاو لە ئێمە بكەن ببنە دۆستی ئاژەڵان و ئازاریان پێنەگەیەنن"، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "نەریتی ئازارنەدانی ئاژەڵان جوانترین نەریت و نەرمونیانترین رەوشتی مرۆڤە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان