کوردستانی
دەوامی بەشێک لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی خۆپیشاندان و دروستبوونی ئاڵۆزی بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانی سلێمانی بڕیاری راگرتنی کاری فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانیی دا لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانیی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانی سلێمانی بڕیاری راگرتنی کارەکانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانیی دا".
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە "هەریەک لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی وارماوە، قەرەداغ و دەربەندیخان و عەربەت و ئاغجەلەر و سەیدسادق کارەکانیان راگیراوە".
لەبارەی ئەوەی تا ماوەی چەندێک کاری ئەو فەرمانگانە راگیراوە ئەو سەرچاوەیە وتی "ئەگەر هەیە تاوەکو دوای سەری ساڵ کاری ئەو فەرمانگانەی کارتی نیشتیمانی رابگیریت، بەڵام دوا بڕیار لە دەستی بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانییە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردووە بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە چەندین کەس برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.
س.س