کوردستانی
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 كانونی یەكەمی 2020 شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە كە راسپێردراوە بۆ گفتۆگۆكردن و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و دەستووری بۆ كێشەكانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی.
لە كۆبوونەوەكەدا راشكاوانە باس لە ھۆكارەکانی دروستبوونی كێشەكان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان كرا لەپێناو بەرژەوەندی ھاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق، هەروەها لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان بە لیژنەی راسپێردراوی راگەیاند "حكومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئامادەییەكی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور و یاسا بە كارەكان مامەڵە لەگەڵ ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێم بكرێت و ئامادەییشی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن".
لیژنەی راسپێردراوی پەرلەمان پێشتر كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق كردووە و لە سەروبەندی ئامادەكاری راسپاردەكانی خۆیاندان بۆ ئەوەی بەزووترین كات میكانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوكان بە تایبەت كێشەكانی نەوت و دارایی.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكە لیژنەكە، داوای خستنەڕووی پێشنیار و راسپاردەكانیان كرد لە شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەوانیش لەگەڵ پلانەكانی خۆیان یەكیان بخەن و دەرچەیەكی گونجاو دابڕێژرێت كە ئاسانكاریش بكات بۆ دیاریكردنی ئەرك و مافەكانی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021.
بڕیاریشە لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكات بۆ گەڵاڵەگردنی رێگە چارەیەكی دەرچوون لە كێشەكان كە لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت.
س.س