کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازی: بە هەموو شێوەیەک توندوتیژی رەتدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازی: بە هەموو شێوەیەک توندوتیژی رەتدەکەینەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ هەینی 11ی کانونی یەکەمی 2020 خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت، مامۆستایانی ناڕازیش بەشداری ئەو خۆپیشاندانە دەکەن، بەڵام بە شێوەیەکی هێمانە.

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی سبەینێ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی زانیارییەکانم ئەو کۆنگرەیەی لەلایەن دەنگە ناڕازییەکان سەرجەم جومگەکانی تێدایە و مامۆستایانی ناڕازیشی تێدایە".

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردووی ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە بە هەموو شێوەیەک توندوتیژی رەتدەکەینەوە و شەش ساڵی رابردووش سەلماندوومانە ئێمە بەکارهێنەری توندوتیژی نین، بەڵام پێمان وایە هۆکاری یەکەمی توندوتیژییەکان دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لەو توندوتیژیانە دەرئەنجامی گوێنەگرتنە لە خەباتی مەدەنی مامۆستایان"، هەروەها عادل حەسەن باسی لەوەشکرد "هەموومان شەرەمەزارین لە ئاست خوێنی لاوانی ئەم وڵاتە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال