کوردستانی

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە درێژکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام 
‎لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی  بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردووە بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە چەندین کەس برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan