کوردستانی

لەبارەی تەقەکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی تەقەکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبووە کە گوایە تەقە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان کراوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵەکەی رەتکردەوە.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە تەقە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان کراوە، ئـەو هەواڵە دورە لە راستییـەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ماوەی چەند رۆژە بەشەو و بەڕۆژ سەرقاڵی بەجێ هێنانی ئەرکی رۆژانەی خۆیەتی کـە پاراستنی هاوڵاتییانی خۆشەویستە، ئێستاش لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  گەرمیانە".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی "زاڵگـەیـەکـی سـەر بـە بـەڕێـوەبـەرایـەتیمان کـە لە سەرتەکی بەمۆ جێگـیرکـراوە شەوی رابردوو تەقەی لێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تـەنـیا زیـانی مـادی هەبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال