کوردستانی
رەوتی سەدر پشتیوانی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 11ی کانونی یەکەمی 2020 شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر کۆبووەوە.
نەسار روبەیعی، سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر، جەختیکردەوە سامانی عیراق هی هەموو عیراقییەکانە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و دەستوورییانەی کێشەکان کە لە بەرژەوەندیی هەموواندا بێت و ببێتەهۆی بەدیهێنانی دادپەروەریی.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە، مەبەستیانە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بەهێزتر بکەن و چارەسەری دەستووریی بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکان بدۆزنەوە، هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانی پیشاندا بۆ پابەندبوون بە ناوەڕۆکی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرچووە.
لە كۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر جێبەجێکردنی ماددەكانی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لەپێناو چارەسەركردنی گرفتە داراییەكان.
س.س