کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پارە و 13 تەسجیلی ئۆتۆمبێل لە فرۆشگایەک، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانیان هەبووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی رۆژهەڵات سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م.ن.ا) و (و.ا) و (م.ش.ی) دەستگیر کرد، کە لە شەقامی 40 مەتری نزیک بازاڕی لەنگە، 13 تەسجیلی ئۆتۆمبێل و بڕێک پارەیان لە فرۆشگایەک دزیبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارانی ناوبراو، کە پێشینەی تاوانیان هەیە و لە چەندین نووسینگە و بنکەی پۆلیس داواکراون، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و کەلوپەلە دزراوەکانیش رادەستی خاوەنەکەی کرانەوە".
س.س