کوردستانی

چەکدارانی داعش هێرشیان کرد و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش هێرشیان کرد و بریندار هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش سێ گولـلە هاوەنیان ئاراستەی گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا کرد لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون، دواتر بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و سوپای عیراق دوو سەربازی سوپای عیراق برینداربوون.

شەماڵ عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش سێ گولـلە هاوەنیان ئاراستەی گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا کرد کە یەکێکیان بەر ماڵێک کەوتبوو، بەوهۆیەوە سێ کەس لە ئەندامی خێزانەکە برینداربوون کە ژنیشیان تێدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای شڵەژانی خەڵکی گوندەکە چەکدارانی داعش بە گولـلەی قەناس دوو سەربازی سوپای عیراقیان پێکا، هەروەها سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە لە جەلەولا کراون و تەندروستییان باشە"، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا دۆخەکە ئارام بووەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال