کوردستانی
لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو هەینی لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بە گشتى و بە تایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سوورە، ئاماژە بەوەشکراوە هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ شار.
لە راگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانیدا هاتووە "سەربارى راگەیاندنى راگرتنى خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان لە ڕاگەیاندراوى ڕۆژى 9/12/2020 وە جێگەى نیگەرانیمانە ، هەندێک کەس و لایەن بۆ مەرامى کەسێتى و ئەجندا جیاجیاکانیان و خەونى بوون بە پاڵەوان و کێبڕکێ کردن بۆ خاوەندارێتى شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەسەر حیسابى ژیانى خەڵک، هەروەها بەلاڕێدا بردنى داواى رەواى مامۆستایان و فەرمانبەرانى بەڕێزى پشوو درێژ، لە ئەنجامدا هەموویان یەکیان گرت بۆ تێکدانى بارودۆخى ئارامى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى تر لە ئیدارە سەربەخۆکان".
لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى بڕیاریدا بە:
1- لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بە گشتى و بە تایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سوورە، هەروەک راگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.
2- هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بە زووترین کات ئارامى بگەڕێننەوە.
3- هەڵمەتى دەستگیرکردن بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەوانەى کە پێشهێلی یاسا دەکەن و رۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بە خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە ئەوانەى زیان دەگەیەنن بە موڵکى گشتى .
4- پێویستە کەناڵەکانى راگەیاندن پابەندبن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنى بارو دۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە.
س.س