عیراقی

ئەیاد عەللاوی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەیاد عەللاوی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند  پێویستە لە ماوەی چوار تاوەکو پێنج مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. 

ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عیراق دوێنی راگەیێندراوێکی شەش خاڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێکهێنانی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەرکەکەی بریتی بێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد لە وادەیەک کە لە چوار یان پێنج مانگ تێنەپەڕێت".


ئاماژەی بەوەشکردووە "دادگاییکردنی گەندەڵکاران و بەرگریکارانیان و هەر کەسێک کە دەستی بە رشتنی خوێنی هاووڵاتی عێراقی سوور بووبێت و دادگاییکردنیان بەشێوەیەکی کراوە".
 
دەقی راگەیێندراوەکەی ئەیاد عەللاوی..
 
دوای تێەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی خۆپیشاندانە ئاشتییانەکان کە هاوکات بوون لەگەڵ تووندوتیژی لەڕادەبەدەر، ئێمە بەردەوام هۆشداریمان دەدا لە بەردەوامبوونی ئەو تووندوتیژییە کە بووەهۆی رشتنی خوێنی خەڵکی بێتاوان. ئێمە روونکردنەوەیەکمان بۆ رای گشتی هەیە کە بابەتی خۆپیشاندانەکان و خۆپیشاندەران، تەنیا بەشێكی کەمی دەکەوێتە ئەستۆی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی و بەشە گەورەکەی بە سرووشت و ئەسکەلەی پرۆسەی سیاسی بەستراوەتەوە کە بووەتە زیانبەخش و وێرانکەر بۆ عێراق و بووەهۆی دابەشبوونی. ئەو پرۆسە سیاسییە پشتی بە پەراوێزخستن، دوورخستنەوە، تائیفییەتی سیاسی بەست و بڕیارەکانی پەیوەست بەو پرۆسەیە بە هێزە دەرەکی و ئیقلیمییەکان بەستەوە و چارەنووسی عێراقی لەدوای لاوازکردنی، خستەنێو یارییەکی سیاسی نەتەوەییەوە.
 
ئێمە زۆر داوامان کرد و کارمان کرد بەمەبەستی چاککردنی پرۆسەی سیاسی بەر لەوەی بابەتەکان بگەنە ئەو ئاستەی کەئێستا پێی گەیشتوون، هەروەها دەستپێشخەرییەکانمان بە باوەڕێکی تەواو بە نیشتمان و هاووڵاتییان، خستەڕوو.
 
بۆیە، ئەوەی کە دەبێت ئێمە ئەمڕۆ کاری لەسەر بکەین، بریتییە لە:
 
1. پێکهێنانی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەرکەکەی بریتی بێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد لە وادەیەک کە لە 4 یان 5 مانگ تێنەپەڕێت.
 
2. هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نوێ لە سەندیکای مامۆستایان، پارێزەران و ئەندامانی دەستپاک و بەتوانای کۆمیسیۆنەکانی پێشوو.
 
3. دادگاییکردنی گەندەڵکاران و بەرگریکارانیان و هەر کەسێک کە دەستی بە رشتنی خوێنی هاووڵاتی عێراقی سوور بووبێت و دادگاییکردنیان بەشێوەیەکی کراوە.
 
4. بڕیاری سەروەری عێراق ئازادبکرێت و گەرانتیکردنی سەربەخۆیی عێراق دوور لە کاریگەرییە هەرێمایەتییەکانی ئەم لایەن و ئەو لایەنانە.
 
5. دەربازبوون لە پشکپشکێنەی تائیفی و هەموارکردنی هەندێك لە بڕگەکانی دەستوور و تەواوکردنی ئەو بڕگانە لەلایەن حکومەت و ئەنجوومەنێكی نوێنەرانی هەڵبژێردراوەوە.
 
6. رێگریکردنی لە سەرهەڵدانی ئەو لیستانەی کە نوێنەرایەتی تائیفییەت دەکەن یان ئەوانەی کە ئایین یان مەزهەب تێکەڵ بە سیاسەت دەکەن و دەبێت یاسایەکی نوێی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان دەربکرێت.
 
لە کۆتاییدا، ئێمە سەرکۆنەی لێدوانە دووبارەکراوەکانی هەندێك لە کارمەندانی ئێرانی دەکەین کە تۆمەت و درۆ بە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکانی عێراق دەبەستن و ئەو لێدوانانە بە دەستووەردان لەنێوکاروباری ناوخۆیی دادەنێن و سکاڵاش لای رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمار دەکەین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان