کوردستانی
لە کەرکوکەوە پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک مامۆستایان و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و چالاکوانانی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی هێمنانە بۆ پشتیوانکردنی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن.
محەمەد جەلیل، مامۆستا لە شاری کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020 کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی لای قەڵای کەرکوک مامۆستایان و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و چالاکوانانی شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕازی ئەنجام دەدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گردبوونەوەیە بەمەبەستی پشتیوانیکردنە لە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی و ئیدانەکردنی کوشتن و بەلاڕێدانی خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی هێمانانە و دوور لە بەکارهێنانی توندوتیژی".
س.س