کوردستانی
فەوجی حەشدی شەعبی کوردی بە فەرمی دامەزرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمرۆ شەممە بەشێوەیەکی فەرمی فەوجی حەشدی شەعبی کوردی لە شاری کەرکوک راگەیەندرا کە لە 120 کەس پێکدێن و سەرجەمیان کوردی شاری کەرکوکن و جهبار خاڵدانی، بەرپرسی فەوجەکەیە کە کوردە.
ئهدههم جومعه، سهرپهرشتیاری فهوجی حهشدی کوردی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020 بە فەرمی فەوجی حەشدی شەعبی کوردی کرایەوە کە 120 کەس لەخۆدەگرێت و سەرجەمیان کوردی شاری کەرکوکن".
ئەوەشی خستەڕوو "فهوجهکه بارهگای سهرهکی له گوندی چهغماغهی باشووری رۆژئاوایی شاری کهرکوکە، هەروەها کورد لە ئێستادا لە قەیرانیكی ئەمیندا دەژی لە شاری کەرکوک بە تایبەت گوندەکانی پشت کەرکوک کە مەترسی داعش هەیە لەسەری، بۆیە ئێمە داوامان کرد ئەو فەوجە دابمەزرێت و پاڵپشتی بکرێت لە رووی دارایی و چەکەوە، بۆ ئەوەی کورد بەرگریی لە ناوچەکانی خۆی بکات".
ئەدهەم جومعە باسی لەوەشکرد "حکومەتی عیراقی لە چوارچێوەی دەستەی حەشدی شەعبیدا پاڵپشتی سیاسی و ئەمنی و سەربازی و دارایی ئەو فەوجە دەکات، هەروەها ئێمە دەمانەوێت لە دوارۆژدا ئەم فەوجە زیاتر گەورەتر بکەین".
س.س