کوردستانی

دوو کچی مێردمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کچی مێردمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
مەودا میدیا – کاروان نوری

دوو کچی مێردمنداڵ لە گوندەکانی دەورووبەری شاری ئورمیە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.  

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ شەممە (12ی کانونی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە "رۆژی پێنجشەممەی پێشوو کچێکی 15 ساڵ خەڵکی گوندی "کانێ رەش" بە ناوی رووناک عەزیزوەند خۆی سووتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

بەپێی سەرچاوەیەکیش ئەو کچە لە تەمەنی 14 ساڵیدا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی "شکڵ ئاوا"ی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی ئومێد مەحمودیان، ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و بەهۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە".

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەشی ئاشکراکردووە "ئەمڕۆ شەممە کچێکی 16 ساڵەی خەڵکی گوندی باوانی ئورمیە، بە ناوی زەهرا ئیسماعیلی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی سووتاندوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا".
Qaiwan
Qaiwan