کوردستانی

هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی كوژرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

له‌ نێوان گوندی جه‌رداسنه‌ و كانی به‌ردینه له‌ سنوری قه‌زای شاره‌زوور هاوڵاتیه‌ك کوژرا،  وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رووداوەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار روویداوە.
  
کەمال محەمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020 رایگەیاند "کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ لە شارەزوور، بریندارێکی تەمەن 66 ساڵ گەیاندرایه‌ بەشی فریاکەوتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ره‌وف به‌گ کە بە فیشەک پێکرابوو".

ئەوەشی خستەڕوو "پاش چارەسەری سەرەتایی رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە"، بەگوێرەی زانیاریەکانی مەودا، رووداوەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار روویداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال