کوردستانی
بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سێ هاوڵاتی دانیشتووی ناحیەی دێرەلوکی سنوری قەزای ئامێدی، دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێن بوونیان بە کوژراوی دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە، تەرمی سێ هاوڵاتی دانیشتووی ناحیەی دێرەلوکی سنوری قەزای ئامێدی بە ناوەکانی، حەسەن سادق زێری و موحسین سپێری و سەفەر سینی دۆزرانەوە کە ماوەی 10 رۆژە، بێسەروشوێن بوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا، سێ کەسەكە لە گەلی رەشاڤە لەسنووری ناحیەکە دۆزراونەتەوە کە لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا شەهیدبوون.