کوردستانی

ناوەڕۆكی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق و محەمەد حەلبوسى، سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عیراق‌ لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی دەکات کۆبوونەوە.
 
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پابەندبوون بە جێبەجێکردنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى کە مانگى پێشوو پەرلەمان دەنگى لەسەر داوە کراوە.

پێشتر، سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند "بڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆ كۆبوونەوەی لوتكە لە ‌بە‌غدا ئە‌نجامبدرێت، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عیراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم ‌و بەغدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال