کوردستانی

پۆلیسی راپەڕین داوایەک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی راپەڕین داوایەک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین پەیامێک ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی سنوری ئیدارەی راپەڕین  دەکات و داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی سنورەکە دەکات بۆ داواکردنی مافەکان بە شێوەی هێمنانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
 
 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەته‌وه‌ "ماوەیەکە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، خۆپیشاندان دەستیپێکردووە بەمەبەستی داوای چاکسازی لە حکومەت بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەران بۆ هەموو مانگێک".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئه‌وه‌شی خستووتە‌ڕوو "داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی سنورەکەمان دەکەین بۆ داواکردنی مافەکان تکایە بە شێوەی هێمنانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن تاکو دوور لە ئاژاوە و تێکدانی باری ئارامی و ئاسایشی سنورەکە داواکاریەکان بگات بە شوێنی خۆی".   
 
ئەوەش روونکراوەتەوە "داواکارین لەسەرجەم هێزە ئەمنییەکان هەر وەک چۆن خۆنەویستانە پارێزگاریتان لە سەقامگیری کۆمەڵگا و پاراستنی یاسا کردووە زیاتریش ئارام بگرن بۆ سەرخستنی یاسا و پێداگیری لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنورەکەمان".
Qaiwan
Qaiwan