کوردستانی

بەڵێن ئیسماعیل: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستی بە چاودێری پەرلەمانی کوردستانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵێن ئیسماعیل: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستی بە چاودێری پەرلەمانی کوردستانە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات ئەو رێککەوتنەی دەکرێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لە ژێر چاودێری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستاندا بێت.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هەمووان داوا و فشارمان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقە بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر و بنەرەتی کە ئێستا هەردوولا هەنگاوی باشیان ناوە بۆ رێککەوتن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە هەمووان بزانن گرنگە پێش رێککەوتن و پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 رێککەوتنەکە لە ژێر چاودێری هەردوو لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی کوردستاندا بێت".‎
Qaiwan
Qaiwan