کوردستانی
دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە دوا دەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە 28ی شوباتی 2020وە گەشتی عەمرە لە عیراق و هەرێمی کوردستان راگیراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت چاوەڕێی بڕیاری سعودیە دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو لە 1ی تشرینی دووەمی 2020 سعودیە دەستەی باڵای حەجی عیراقی ئاگادار بکاتەوە کە گەشتی عەمرە بۆ عیراق دەستپێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە نەدراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەشتی عەمرە نەک لە هەرێمی کوردستان لە عیراقیش ئەنجام نادرێت، تەنیا هەندێک کۆمپانیان نەبێت کە ڤیزای یەک ساڵیان هەیە دەتوانن گەشتی عەمرە ئەنجام بدەن".
نەبەز ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا لەلای سعودیە عیراق لەو وڵاتانەیە کە تووشبووی کۆرۆنای تیادا زۆرە، بۆیە تاوەکو ئێستا بڕیاری فەرمی نییە بۆ کردنەوەی گەشتی عەمرە بەڕووی عیراقدا".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "ئێمە سەرجەم ئامادەکارییەکانمان کردووە لە رووی ئیداری و کارگێڕیەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە تەنیا چاوەڕێی بڕیاری سعودییەن، دواتر لیژنەی باڵای کۆرۆناش بڕیاری خۆی دەدات".
س.س