کوردستانی

وەزیری ناوخۆی عیراق هێزە ئەمنییەکانی شنگال بەسەر دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆی عیراق هێزە ئەمنییەکانی شنگال بەسەر دەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی عیراق بە یاوەری شاندێک سەردانی قەزای شنگالی کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە، سەرەتاش لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی شنگال کۆبووەوە.

سەعد مەعن، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ یەکشەممە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە قەزای شنگال و لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی شنگال کۆبووەوە".

تاوەکو ئێستا ئامانجی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی عیراق بۆ شنگال بە تەواوەتی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بەسەر دەکاتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan