کوردستانی
لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 300 مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانی خانەنشینکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمساڵ زیاتر لە 300 مامۆستا و فەرمانبەر لە سنوورى پەروەردەى رۆژئاوادا خانەنشینبوون، ئاماژە بەوەشدەکات 145 مامۆستایان لە قۆناغى بنەڕەتى بووەو 57 مامۆستاشیان لە قۆناغى ئامادەیی بوون کە بۆ قۆناغى ئامادەیى 35 مامۆستایان لە مامۆستایانى پیشەیی بووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "بەپێى ئامارەکان بە تەنیا لەماوەى ئەمساڵدا لە سنوورى کارگێرى پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانیدا نزیکەى 309 مامۆستا و فەرمانبەرى ناو ناوەندەکانى خوێندن بە گشت قۆناغەکانییەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەر و سەرپەرشتیارانەى لە دیوانى پەروەردەدا کاردەکەن خانەنشینبوون".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێى داتا و زانیاریەکانیش کە لە هۆبەى خۆیەتى و میلاکى پەروەردەوە وەرگیراوە لەو ژمارە مامۆستا و فەرمانبەرەى ئەمساڵ لە سنوورى پەروەردەى رۆژئاوادا خانەنشینبوون 145 مامۆستایان لە قۆناغى بنەڕەتى بووە و 57 مامۆستاشیان لە قۆناغى ئامادەیی بوون کە بۆ قۆناغى ئامادەیى 35 مامۆستایان لە مامۆستایانى پیشەیی بووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "107 فەرمانبەریش مامەڵەى خانەنشینبونیان بۆ ئەنجامدراوە کە بەشى هەرەزۆریان بەهۆى هەڵکشانى تەمەن و کۆتایهاتنى راژەى خزمەتەکانیانەوە بووە, بەردەوامیش ژمارە و مامەڵەکانى خانەنشینبوون زیاد دەکەن بەو پێیەى کارەکە پرۆسەیەکى بەردەوامە".
هەر بەپێى زانیارییەکان بۆ ئەمساڵى خوێندن توانراوە بەشێوەیەکى باش چارەسەرى گونجاو بۆ بەشێکى زۆرى گرفتەکانى کەمى مامۆستایانى پسپۆڕ لە ناوەندەکانى خوێندندا بەهۆى خانەنشینبوونى بەشێک لە مامۆستایانەوە بکرێت و بۆ قۆناغى بنەڕەتیش لەناو شاردا هیچ گرفتێکى پەیوەست بەو بابەتە نەمێنیت.
س.س