کوردستانی
تورکیا ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی گوندی کێستەیان لەو سنوورە تۆپباران کرد، وەک بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی پێدەکات هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا پێنج تۆپیان ئاراستەی گوندی کێستەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ کرد".
لەبارەی زیانەکانییەوە بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ وتی "بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە، بەڵام ترسێکی زۆری لای دانیشتووانی گوندەکە دروستکردووە".
س.س