کوردستانی
دابەشكردنی نەوت لەم پارێزگایە دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
لەم هەفتەیە دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات و بڕیاریشە لە چەند بنكە و مەڵبەندێكەوە قۆناغی شەشەمی دابەشکردنەکە دەستپێبکات.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 16-12-2020، وەك قۆناغی شەشەم بەشێوەی تیروپشك بەسەر بریكارەكانی خۆراكی قەزای ناوەندی هەڵەبجە نەوت دابەش دەكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەم قۆناغەدا نەوت بەسەر هاوڵاتییانی لای ئەم بریكارانەدا دابەش دەكرێت، تۆفیق محەمەد كریم، ئامینە عبدولعەزیز، هاوژین نورەدین، مەڵبەندی بزووتنەوە، تەلیعە سەلیم، نەوجەوانان، بەهییە مەحمود، تەربیە، وەهبی غەفور، نەزیرە غەفور، مزگەوتی بوخاری".
ئاماژە بەوەشكراوە "تەنها كارتی نەوتی ئەو خێزانانە كار دەكات كەسەر بەو بریكارانانەن لەسەرەوە ناویان هاتووە، دواتر ئەم كارتانە لای هیچ بریكارێكی تر كاریان پێ ناكرێت".